کێ کارد و ڕێکخراوی نەسمەتی عەتا کەمپەینی نۆژەنکردنەوەی چەند قوتابخانەیەک لە بەغدا دەست پێ دەکەن

کێ کارد و ڕێکخراوی نەسمەتی عەتا کەمپەینی نۆژەنکردنەوەی چەند قوتابخانەیەک لە بەغدا دەست پێ دەکەن

بە سەرپەرشتی کۆمپانیای کێ کارد و بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ، ڕێکخراوی نەسمەتی عەتا کەمپەینێکی بۆ نۆژەنکردنەوەی ژمارەیەک قوتابخانە لە بەغدا دەست پێ کردووە، بە ئامانجی باشترکردنی ژینگەی پەروەردەیی و دابینکردنی شوێنێکی گونجاوتر بۆ فێربوونی قوتابیان، بە شێوەیەک کە پشتگیری ڕەوتی خوێندنیان بکات.

ئەم دەستپێشخەرییە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکان بۆ باشترکردنی ژینگەی قوتابخانەکان و دابینکردنی مەرجی پەروەردەیی باشتر بۆ قوتابیان.

هەروەها، ڕێکخراوی نەسمەتی عەتا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی کۆمپانیای مفتاح الحل دەکات بۆ پشتگیری و بەشدارییەکەی لە سەرکەوتنی ئەم دەستپێشخەرییە.